بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ڕاموڵڵا بە کەشێکی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت و ناکۆکییەکان لە سەر دیاریکردنی شوێنگرەوەی مەحمود عەباسی تەمەن 86 ساڵە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوو چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنیی هەبووە کە هەموو ئەوانەش یەک ئامانجی هاوبەشیان هەبووە، واتە دیاریکردنی جێگرەوەی مەحمود عەباس و چەندین ناویش بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشان کراون وەک ماجد فەرەج بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری گشتی و حوسێن شێخ وەزیری کاروباری مەدەنی.
بە وتەی سەرچاوە زایۆنیستەکان، حکومەتەکەی جۆبایدن ماوەی دوو مانگ موڵەتی بۆ مەحمود عەباس دیاری کردووە کە ڕەوتی گواستنەوەی دەسەڵات لە فەڵەستین جێبەجێ بکرێت./.