بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش بڕیارە گرنگەکەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ بە فەرمی ناساندنی سەربەخۆیی هەرێمەکانی دونتێسک و لوهانسک و جیابوونەوەیان لە ئۆکرانیا، میدیاکان فەرمانێکی دیکەی پوتینیان بڵاو کردەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە سەرۆک کۆماری ڕووسیا فەرمانی بە هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی کردووە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ئەو دوو هەرێمە بچنە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە.
کۆشکی کرملێن ڕایگەیاندووە کە پوتین داوای لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کردووە لە گەڵ ئەو دوو هەرێمە کە ئێستا وەک کۆمارێکی سەربەخۆ دەناسرێن ڕێکەوتنێک واژۆ بکات، ئەو ڕێکەوتنەش موڵەتی ئەوە دەداتە ڕووسیا تا ئەرکی پاراستنی ئاشتی لەو هەرێمانە لە ئەستۆ بگرێت./.