بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڵند مه‌حمود، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى كچانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، ماوه‌ى مانگێكه هه‌ردوو كچه یاریزان له مهشقێكى چڕدان بۆ به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه، پاش ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوو به ناوى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیه‌وه به‌شدارى پاڵه‌وانێتى عێراقیان كرد‌و سه‌ركه‌وتنیان ده‌سته‌به‌ر كرد .
هه‌ردوو یاریزان خۆشحالى خۆیان به به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه ئاشكراكرد‌و ئه‌زموونى یه‌كه‌میان له پاڵه‌وانێتییه‌كى وه‌ها گه‌وره به گرنگ زانى تاوه‌كو بتوانن ناوى عێراق و كوردستان و خۆشیان به به‌رزى رابگرن .