بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم ماڵە پڕ لە نەخش و نیگارە لە لایەن میرازا ئەبولحەسەن خان موشیر ئەلمولک بونیاد نراوە، لە ڕووی بیناسازییەوە چەندین تایبەتمەندی و گرنگیی هەیە کە ڕەنگە بتوانین بڵێین لە بیناکانی ئەو سەردەمەی جیا دەکاتەوە.
لە بەردەنووسێکی ناو ئەم بینا مێژووییەدا ئامانج لە کردنەوەی و وەقفکردنی بۆ ئیمام حوسێن (ع) هاتووە و ساڵی 1282 ی کۆچی مانگیشی لە سەر نووسراوە.
ئەم بینایە لە سەردەمی پاڵەوی دووەم ماوەیەک ناوەندی ڕاکێشانی گەشتیارانی پارێزگای فارس بووە، ئەوانیش لەم شوێنەدا هەندێک داب و نەریتی کۆنیان هێنایەوە کە لە ئێستادا ئەو شوێنانەی بیناکە بووەتە شوێنی فۆشتنی گڵێم و جلوبەرگی عەشایرەکانی ناوچەکە.
شێوازی بیناسازییەکەی وەک درووستکردنی کاروانسەراکانی سەردەمی سەفەوییەکانە. لە سەردەمی پاڵەوی نۆژەن کراوەتەوە.
لە ئێستادا لەم ماڵەدا بەرهەمەکانی پیشەسازی دەستیی ئێران و بە تایبەت پارێزگای فارس لە شیراز نمایش دەکرێت.
بیناکە لە ساڵی 1347 ی کۆچی هەتاوی بە ژمارە 424 لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کراوە./.