بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی لە وتاری دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەدا ستایشی ڕۆڵی وڵاتانی ئەندامی کرد لە دابینکردنی گاز و پاراستنی سەقامگیری بازاڕی وزەی جیهان.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی ئەندام لەم کۆمەڵەیە پاڵپشتی لە کەرتی ئابوری و ژینگە دەکەن، وتی کە قەتەر درێژە بە هەوڵەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی هەناردەکاری گاز دەدات و لە گەڵ هاوبەشەکانی دیکە دەمێنێتەوە.
میری قەتەر هەروەها داوای ئەوەیکرد کە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەناردەی جیهانیی گاز وتووێژی زیاتر بکرێت و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات وەبەرهێنانی گازی خۆی لە 77 ملیۆن تەنەوە بۆ 126 ملیۆن تەن تا ساڵی 2027 بەرز بکاتەوە./.