بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا دەیکەن هاوشێوەی ئەو شەڕە تیرۆریستییەیە کە ساڵانێکە دژ بە گەل و حکومەتی سوریا جێبەجێیان کردووە.
ناوبراو وتی کە سوریا پاڵپشتی لە بڕیارەکەی ڤلادیمیر پوتین بۆ بە فەرمی ناساندنی سەربەخۆیی هەر دوو هەرێمی دونتێسک و لوهانسک لە ئۆکرانیا دەکات و لە گەڵ ئەوانیش هاوکاری دەکات.
وەزیری دەرەوەی سوریا بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیای بە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی ناو بردووە./.