بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ولودمیر زلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتەی تاوتوێ کرد.
بڕیارەکەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و بە فەرمی ناساندنی سەربەخۆیی هەرێمەکانی دونتێسک و لوهانسک لە ئۆکرانیا تەوەری وتووێژەکەی ئەردۆغان و سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەردۆغان بە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیای ڕاگەیاندووە کە بڕیارەکەی ڕووسیا بۆ بە فەرمی ناساندنی ئەو دوو هەرێمە هەنگاوێکی قبووڵنەکراوە.
ئەردۆغان جەختی لە سەر گرتنەبەری دەرفەتە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەری کێشەی ئۆکرانیا کردەوە./.