بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا خەلیفە لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە بەنی گانتز وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستیش ئامادەی بوو، وتی کە لە چوارچێوەی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل، دەزگای هەواڵگری مۆساد لە بەحرەین بوونی هەیە و چالاکی دەکات.
ناوبراو وتی کە ئەگەر ئەم هاوکارییە ئەمنییەی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل بە واتای دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر و پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل بێت بۆ دەبێت جێی مەترسی بێت.
عەبدوڵڵا خەلیفە وتی کە میدیاکانی بەحرەین تا ئێستا بەردەوام ڕووماڵی سەردانی بەرپرسانی مۆسادیان کردووە.
ڕاشیگەیاند کە هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بەشێک لە هاوبەشیی نێوان بەحرەین و ئیسرائیلە کە بەردەوام دەبێت./.