بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاناتۆلی ئەنتۆنۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتن وتی کە هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم وڵاتە جێگیر کراون و هەڕەشە لە هیچ کەسێک ناکەن.
ناوبراو جەختیکردەوە کە مۆسکۆ هیچ پلانێکی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا نییە.
ئەنتۆنۆف ڕایگەیاند کە ڕووسیا ئامادەیی خۆیی بۆ چارەسەری دیپلۆماسیی کێشەکە دەربڕیوە.
باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتن وتی کە ئێمە هەوڵی داگیرکردنی خاکی هیچ وڵاتێک نادەین.
وتیشی کە ڕێکخراوی ناتۆ خوازیاری ئاشتی نییە و بەم هۆیەوە ڕووسیا دەیەوێت ڕێگری لە پەرەسەندنی ئەم هاوپەیمانییە سەربازییە بکات./.