بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە چوارەمین کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئاسایشی نیشتمانی بە ئامادەبوونی ئەندامان بەڕێوەچووە.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا هاتووە کە لەو کۆبوونەوەدا واژۆکردنی ڕێکەوتنی هاوکاری هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی ئێران و عێراق لە بواری ئاسایشی گشتی و ناوخۆیی و هەروەها کاری هاوبەشی نێوان زانکۆی بەرگری عێراق و زانکۆی بەرگری و توێژینەوە ستراتیژییەکانی ئێران پەسەند کراوە./.