بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا وتی: شاندەکەی ئێران پاش گەڕانەوەیان لە تاران پێشنیارەکانیان بە شێوازی نووسراو خستەڕوو و پێداگری لە سەر هەڵگرتنی سەرجەم گەمارۆکان کراوە.
ناوبراو وتی: وتووێژەکان بەرەوپێشچوونی بەرچاوی هەبووە، خاڵە ناکۆکەکان کەمیان کردووە بەڵام ئەوانەی ماوەتەوە لە ڕیزی جیدیترین و دژوارترین خاڵەکانن کە دەبێت چارەسەر بکرێن، گەلی ئێران دەبێت لەوە دڵنیا بن کە ماف و بەرژەوەندییەکانی ئەوان هێڵی سورە، ئەگەر بەڵێنی لایەنی بەرامبەر ببینین دەچینە قۆناغی کۆتایی بەڵام هێشتا چاوەڕوانی بڕیاری ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپین و ئەو ئیرادەمان لەواندا بەدی نەکردووە.
خەتیب زادە سەبارەت بە دەستەبەرکردنی بەڵێنی لایەنی بەرامبەریش وتی: تا بگەینە ڕێکەوتن ڕێگایەکی بەرچاو ماوەتەوە، سەبارەت بە دەستەبەرەکانیش لە بواری یاسایی، سیاسی و ئابوری پێشنیار و دەستپێشخەری هەبووە و بە تایبەت لە بواری ئابوریدا وتووێژەکان بەردەوامە./.