بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەرچی نەشتەرگەری ڕێگایەکی نەهێشتنی ئازاری پشتە بەڵام چەند ڕێگایەکی سرووشتیش هەیە کە ڕێگری دەکات لەوەی ئازاری پشت درووست بێت و ئازارەکەشی ناهێڵێت.
ئەو ڕێگایانە بریتین لە:
گرنگیدان بە وەرزش، لە بەر ئەوەی کە ماسولکەکانی جەستە پێویستیان بە بونیادنان هەیە، وەرزش و ڕاهێنان ڕێگایەکی زۆر کاریگەرە بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت.
پاراستنی کێشی جەستە و هێشتنەوەی بە هاوسەنگی، لە بەر ئەوەی کە قەڵەوی بەدەر لەوەی کە ئازاری پشت درووست دەکات، هاوکات ڕێگری لە چارەسەرکردنی دەکات.
وازهێنان لە جگەرەکێشان، جگەرە تەنیا کاریگەریی لە سەر سییەکان نییە بەڵکوو گرفت لە تەواوی جەستە درووست دەکات و پشت دەخاتە مەترسییەوە.
هەڵنەگرتنی کەلوپەلی قورس، ئەگەر بە ناچاری دەبێت جانتا یان کەلوپەلی ڕۆژانەی دیکە هەڵبگیرێت دەبێت هەوڵ بدرێت کێشیان کەم بکرێتەوە.
کردنەوەی هەندێک خوی ئەرێنی بە ڕۆتینی ڕۆژانە، بۆ نموونە چەند کاتژمێر دانیشتن بە دیار بەکارهێنانی کۆمپیۆتەر و مۆبایلەوە زیانی هەیە، یان ئەگەر لە سەر کورسی دادەنیشیت و قاچت نەگەیشتە سەر زەوی دەبێت مێزێکی بچووک لە ژر قاچ دابنرێت./.