بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکە لە سەر دۆسیەی ناوەکی ئێران ڕێکەوتن بکرێت و دواتریش لێک تێگەیشتنێک لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس هەبێت.
ناوبراو وتی کە قەتەر پەیوەندییەکی نزیکی لە گەڵ ئێران، ئەمریکا و لایەنەکانی دیکەی ڕێکەوتنی ناوەکی هەیە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات کەلێنەکان پڕ بکرێنەوە، لە بەر ئەوەی کە ڕێکەوتن و دانوستان لە نێوان ئەو وڵاتانەیە کە لە ڕووی جوگرافییەوە لێک دوورن بەڵام وڵاتانی ناوچەکەن کە دەمێننەوە و پێکەوە دراوسێین.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وتی کە لە بەرژەوەندی هەموومانە ئەو ڕێکەوتنە بکرێت.
وتیشی کە هانی هەموو لایەنێک دەدەین و دەستپێشخەریش دەخەینەڕوو تا بگەنە ئەنجام و ڕۆڵی ئێمە هاندانی لایەنەکانە بۆ هاوکاری./.