بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەلیل ئەلحیە جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس وتی کە نزیکبوونەوە لە قودس یاریکردنە بە ئاگر و ئیسرائیل دەبێت لە نێوان ئاگر و ئاشتیدا یەکێک هەڵبژێرێت.
ناوبراو وتی کە غەززە بەردەوام ئامادەی بەرگرییە لە گەلی فەڵەستین و ئەوەی کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی بوێت دەبێت لە پێناو ڕاگرتنی دەسدرێژییەکانی ئەو ڕژێمە هەنگاو هەڵبگرێت و بە پێچەوانەی ئەمەش ئەوەی کە لە هەڵمەتە سەربازییەکەی شمشێری قودس ڕوویدا، دووبارە دەبێتەوە.
ئەو بەرپرسەی حەماس هەروەها لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی حکومەتی ئۆسترالیا بۆ بەتیرۆریست ناساندنی ئەم بزوتنەوەیە، وتی کە ئەو وڵاتانەی ناوی حەماسیان وەک گرووپێکی تیرۆریستی بردووە، هیچ بەڵگەیەکیان نەخستووەتەڕوو و بە ئامانجی سیاسی و لە ژێر گوشارەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستدا پەنایان بۆ وەها بڕیارێک هێناوە.
خەلیل ئەلحیە وتی کە ناساندنی حەماس وەک گرووپێکی تیرۆریستی بە واتای لایەنگری لە زوڵم و پێشێلکردنی مافی گەلی فەڵەستینە./.