بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی باش لە ڤیەننا گەشبینی خۆیی ڕاگەیاند.
ناوبراو بە پەیامنێری کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند کە بەوەی کە پەیوەندی بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە گەشبینین، لە بەر ئەوەی کە کابینەی بەڕێز ڕەئیسی ئیرادەی جیدیی هەیە بۆ ئەوەی کە لە ڤیەننا بگەینە ڕێکەوتنێکی باش.
ناوبراو وتی کە کابینەکەی دکتۆر ڕەئیسی جەخت لەوە دەکاتەوە و پێی خۆشە کە لە ڤیەننا بگەینە ڕێکەوتنێکی باش و بەپەلە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە لە خولەکانی ڕابردووش تاران هەوڵێکی زۆری لە پێناو گەیشتن بە ڕێکەوتن هەبووە، وتی: لەم قۆناغە هەستیارەدا لە ڤیەننا، ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بەرپرسیارانە هەڵسووکەوت نەکەن، بە دڵنیاییەوە دەبنە هۆکاری شکستی دانوستانەکان.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە ئێمە سەرەڕای ئەمەش بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی باش بە جیدی هەوڵ دەدەین./.