بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئاماژەیان بە چەند نیشانەیەک داوە کە بوونی کێشە لە چاوی منداڵاندا ڕوون دەکەنەوە.
ئەو نیشانانە بریتین لە:
داخستنی چاوێک لە کاتی چالاکییەکانی وەک خوێندنەوەی و سەیرکردنی تەلەفزیۆن.
بەشدارینەکردن لەو چالاکییانەی کە پێویستی بە بینینی نزیک هەیە، وەک خوێندنەوە و ئەرکەکانی ماڵەوە و بەکارهێنانی کۆمپیۆتەر یان دووربینی وەک وەرزش.
نمرەکانی لە خوێندن نزمترە لە ئاستی ئاسایی خۆی.
دەڵێن چاویان هیلاکە یان سەرئێشەیان هەیە.
منداڵەکە چاوی زۆر دەگوشێت یان دەیخورێنێت.
وا دەردەکەوێت کە بە ڕووناکی هەستیار بێت.
پەرتوکەکەی بە شێوەیەکی نائاسایی لە چاوی نزیک دەگرێت.
شوێنەکەی لە کاتی خوێندنەوە زوو زوو ون دەکات، بە واتایەکی دیکە دێڕەکان دەپەڕێنێت.
پەنجەی بەکار دێنێت لە کاتی خوێندنەوە بۆ ئەوەی شوێنەکەی ون نەکات.
چاوی فرمێسکی زۆر دەڕژێنێت بە بێ بوونی هۆکاری ئاشکرا.
زۆر نزیک دادەنیشێت لە بەردەم تەلەفزیۆن یان شاشەی کۆمپیۆتەر.
چاوی خێل دەبێت یان سەری لار دەکات بۆ ئەوەی جوانتر ببینێت./.