بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی فەیاز ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، وێڕای ئاماژەدان بە توانا و هێزی حیزبوڵڵا جەختیکردەوە کە گەلی لوبنان بەدوور لە هەر بەسراوەیەکی دەرەکی پێکەوە یەکگرتوو بن.
ناوبراو وتی: بەهێزبوونی خۆڕاگری و ڕۆڵی لە هاوکێشەکاندا بە تایبەت هێزی سەربازیی لە بوارەکانی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی، هەمان ئەو ڕاستییەیە کە زایۆنیستەکانی ناچار بە پاشەکشە کردووە، ئەم هێزەش سەروەری لوبنان بۆ سەروەت و سامانەکانی دەگەڕێنێتەوە و شکستی زیاتر بە سەر ڕژێمی زایۆنیستیدا دەسەپێنێت.
فەیاز وتی: ڕاستییەکان بە ڕوونی دەبینرێت، ئەم گۆڕانکارییانە هاوسەنگی هێزی لە نێوان خۆڕاگری و دوژمنی زایۆنیستی بەرەو گۆڕانکاری بردووە و دۆخەکە لە بەرژەوەندی ئێمەدا تووشی گۆڕانکاری بووە بەڵام دوژمن لەوەدا لاوازە کە ئەم ڕاستییانە ببینێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند: سەپاندنی تێڕوانین و سیاسەتی وڵاتانی بێگانە لە گەڵ هاوکاریکردنی لوبنان دوو بابەتی جیایە، دەستێوەردانی دەرەکی وڵاتانی نەیار لە ئێستادا کە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنان نزیک بووینەتەوە، ڕووی لە زیادبوون کردووە./.