بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن پێشنیاری جیدیی لە بواری ئەمنیدا داوەتە ڕووسیا و پێی خۆشە مۆسکۆ وەڵامیان بداتەوە.
ناوبراو بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند کە پێشنیارەکان لە سەر ئەو کارانەیە کە لە ئەورووپا دەکرێت تا دۆخی ئەوێ لە بەرچاو بگیرێت و هەندێک لە نیگەرانییەکان ڤلادیمیر پوتین چارەسەر بکرێت.
کێربی لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ بابەتێکی ناوخۆییە و پوتین ناتوانێت بە ئاسانی ڕێگری لەمە بکات./.