بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چەند خۆراکێکدا ئەگەر زۆر گەرم بکرێت و ڕەنگی بگۆڕێت بۆ قاوەییی مەترسی دروستبوونی زیاترە بە تایبەت لە پەتاتە، نان، تۆست، بەرهەمی دانەوێڵە و قاوە.
نیشاستەکەی دەگۆڕێت بۆ شەکر لە گەڵ ترشە ئەمینییەکان یەک دەگرێت و ئەکرلامید درووست دەکات، ئاسان نییە ئەکرلامید لە خۆراکەکان دا بسڕێنەوە بەڵام بە هۆی وردی لە بەکارهێنان و دەتوانین بڕەکەی کەم بکەینەوە.
شێوازی درووستی کەمکردنەوەی ئەم مادە زیانبەخشە لە لایەن لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراکەوە خراوەتە ڕوو لە لە درێژەدا هاتووە:
لە کاتی سورکردنەوەدا ڕەچاوی کاتی سوربونەوە و پلەی گەرمی پێشنیارکراو بکرێت و خۆتان بە دوور بگرن لە زیاد بەدەر سوتاندن.
پەتاتەی سورکراوە ڕەنگی زەردی ئاڵتونی بێت نەک قاوەیی و زیاد برژاندن.
دانانی پەتاتە لە ساردکەرەوە و سەلاجە و بەڕاد دا ئاستی شەکر زیاد دەکات بەمەش ئەکرلامید درووست دەکات و پێویستە پەتاتە لە شوێنی تاریک و سارد هەڵبگیرێت.
نان و تۆست زۆر نەبرژێنرێت و ڕەنگی نەبێتە قاوەیی تۆخ./.