بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی پاڵپشتی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یۆنیسێف ڕایگەیاند کە ” محەممەد ئاگ ئایۆیا ” وەک نێردەی ئەم دامەزراوەیە لە ئەفغانستان دەستنیشان کراوە.
ناوبراو خەڵکی وڵاتی مالیە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و پێشتر نێردەی یۆنیسێف لە وڵاتانی وەک سۆمالیا، سودانی باشور، گینە و زیمبابۆ بووە.
یۆنیسێف ڕایگەیاندووە کە ئایۆیا زیاتر لە 20 ساڵ ئەزموونی هاوکاری نێودەوڵەتیی هەیە.
نێردەی نوێی یۆنیسێف بۆ کاروباری ئەفغانستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە شانازی بەوە دەکات ئەم دامەزراوەیە لەم قۆناغە هەستیارەی منداڵانی ئەفغانستان سەرکردایەتی دەکات./.