بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژی تەلەفوونیی ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە ئاماژە بەوەی کە شاندی ئێرانی لە ڤیەننا سەرقاڵی بەرەوپێشبردنی دانوستانەکانە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی دانوستانەکاندا پێشنیاری کارای خستووەتەڕوو و بە پێی یەکگرتنی لە گەڵ بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانیش، پێشنیارەکانی لایەنەکانی بەرامبەری تاوتوێ کردووە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە گوشارەکان و هەڵوێستە سیاسییەکان بە ئامانجی پاراستنی کارتی گوشارە لە دژی گەلی ئێران و ئاسۆی بەردەم ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو لاش لاواز دەکات.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جەختیکردەوە کە هەر ڕێکەوتنێک لە ڤیەننا دەبێت هەڵگرتنی تەواوی گەمارۆ و سزاکان، دەستەبەرکردنی بەڵێنەکان و داخستنی سەرجەم دۆسیەی سیاسییەکان لە خۆ بگرێت.
وتیشی کە ئێران بۆ سەلماندنی نیازپاکیی خۆی بەردەوام جەختی لە سەر هاوکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی کردووەتەوە و لەم پێناوەدا دەبێت ڕێگری لە پیلانگێڕیی دوژمنان بکرێت.
هەر لەو وتووێژەدا ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند کە بەرەوپێشچوونی زۆر باش لە دانوستانەکانی ڤیەننا هەبووە و هیوامان بەوە هەیە کە دانوستانەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا بگاتە ئەنجام./.