بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە، جەختی لە سەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە کردەوە.
لەو کۆبوونەوەدا کە هەر دوو لا دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد، وەزیری دەرەوەی سعوودیە جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت عێراق پێگەی خۆی بە دەست بێنێتەوە و ببێتە یەکێک لە لایەنە کاریگەرەکانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش وێڕای بەرزنرخاندنی هەڵوێستی سعوودیە لە بەرامبەر عێراق، گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و ڕیازی دووپات کردەوە./.