بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە پەنجا و هەشتەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەمڕۆ هەینی سەردانی ئەڵمانیای کرد.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەمڕۆ 18 شوباتەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەست پێدەکات.
ڕووسیا ئەمساڵ بە هۆی ڕووداوەکانی ئۆکرانیاوە بایکۆتی کۆنفرانسەکەی کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕەتیکردووەتەوە کە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریکا کۆببنەوە./.