بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامید موسەوی لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، ڕایگەیاند کە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی ویستی ئەوەیان هەیە هاوپەیمانییەکی نوێ پێک بێنن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەنگاوەکانی چواچێوەی هەماهەنگی بە پێی دەستووری عێراق دەبێت و هاوپەیمانییەکی نوێ بە ناوی ” الثبات الوطنی ” پێک دێنن کە 88 ئەندام لە خۆ دەگرێت.
بە وتەی موسەوی، چەندین ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمان و هەروەها فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم هاوپەیمانییەدا بەشدارییان دەبێت./.