بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ هەینی داوای لە حکومەتی بەیروت و وڵاتانی عەرەبی کرد کە بە پاڵپشتی کوێت وتووێژەکانیان دەست پێبکەن.
ناوبراو هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بگەڕێتەوە و وتی کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی پەرلەمانە عەرەبییەکان دەبێت دیمەشق ئامادە بێت.
سەرکی پەرلەمانی لوبنان وتی کە هەندێک وا قسە دەکەن کە دەڵێی بڕیارە سوریا تا کۆتایی لە دەرەوەی کۆمکاری عەرەبیدا بمێنێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەحمەد ئەبولغەیس ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاندبوو کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی گەڕانەوەی سوریا بۆ ئەم دامەزراوەیە بە دوور دەزانن./.