بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەمیانەی یەکێک لەیاریەکانی خولی پلە دووی یانەکانی عێراق یانەی بابان سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا بەسێ گۆڵ بەرامبەربەگۆڵێک و بەسێ خاڵیشەوە لەدووزەوە گەڕایەوە شارە سلێمانی.
یارییەکە یەکێک بوو لەیاریەکانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی یەکەمی ناوچەی باکووری یانە پلە دووەکانی عێراق.
بەو بردنەوەیە یانەی بابان بەکۆکردنەوە 7 خاڵ لەسەرو ریزبەندی کۆمەڵەکەیدا خۆی دەبینێتەوە.