بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی چوارشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پاش چەندین هەفتە دانوستانی بەردەوام، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە ڕێکەوتن نزیک بووینەتەوە بەڵام تا کاتێک سەبارەت بە هەموو شتێک ڕێکەوتن نەکرێت، سەبارەت بە هیچ شتێک ڕێکەوتن نەکراوە.
باقری وتی: بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش پێویست بە ڕەچاوکردنی ڕاستییەکان و ڕێگری لە هەر زێدەڕۆییەک و گرنگیدان بە ئەزموونی چوار ساڵی ڕابردوو دەکات.
ناوبراو وتی: کاتی ئەوە هاتووە لایەنەکانی بەرامبەری ئێمە بڕیاری خۆیان بدەن./.