بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبومحەممەد وتەبێژی بزوتنەوەی کەتائیبی شەهیدانی ئەقسا جەختیکردەوە کە ڕووداوەکانی کەرتی خۆرئاوا، وەڵامێکی ئاساییە لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو بە کەناڵی ئەلمەیادینی ڕاگەیاند کە ڕاپەڕینی گەلی فەڵەستین تەنیا بە لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی ڕادەگیرێت و موڵەتی ئەوە نادەین خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ بچێت و وەڵامی تاوانەکانی ئەو ڕژێمە دەدەینەوە.
ئەبومحەممەد بە ئاماژە بەوەی کە هەماهەنگی نێوان گرووپەکانی خۆڕاگری لە غەززە و کەرتی خۆرئاوا درێژەی دەبێت، وتی: لە نێوان چەکەکانی خۆڕاگری هەماهەنگی دەکرێت تا سەربازەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکوژرێن یان بەدیلی بگیرێن.
وتەبێژی کەتائیبی شەهیدانی ئەقسا بەرامبەر بە دانیشتووانی گەڕەکی شێخ جەڕاحی قودس وتی کە هەر لە سەرەتاوە لە گەڵ ئێوە بووین و تا کۆتاییش لە گەڵتان دەمێنینەوە./.