بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمەد بن جاسم سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی ” القبس “، وتی: یاسر عەرەفات سەرۆکی پێشووی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە لایەن کەسانی نزیکی خۆیەوە کوژرا.
ناوبراو وتی: چەندین مانگ پێش نەخۆشییەکەی عەرەفات، لە نووسینگەکەی من لە دەوحە لە پاش ساڵی 2002 کۆبوونەوەیەک کرا کە چەندین بەرپرسی فەڵەستینی و ئیسرائیلیی تێدا بەشدار بوون و سەبارەت بەو میکانیزمانە باس کرا کە چۆن عەرەفات دەتوانێت بە تەندرووستی بۆ دەرەوەی فەڵەستین بڕوات.
حەمەد بن جاسم وتی: پاش ماوەیەکی کەم ئەو لایەنانەی کە لەو کۆبوونەوەدا بوون ڕایانگەیاند کە چیدی پێویست بەم بابەتە ناکات و پاش چەند مانگێک بە نەخۆشییەکەی عەرەفات تووشی سەرسوڕمان بووین و کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو وتی: ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە تەندرووستی و لە جەستەی عەرەفاتەوە بینرا، پیشانی دەدا کە پلانێک لە دژی ئەو جێبەجێ کرابوو، ڕەنگە هەندێک شتیان پێدابوو کە ناوبراو لە ناو ببەن.
یاسر عەرەفات ساڵی 2004 لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە فەرەنسا کۆچی دوایی کرد و بێ وەرگرتنی بۆچوونی پزیشکی دادوەری لە ڕاموڵڵا بە خاک سپێردرا، دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە بە هۆی ژەهراویبوونی بە مادەی ڕادیۆئەکتیڤ گیانی لە دەست داوە./.