بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەمید حوسێنی سەبارەت بە دوایین دۆخی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق، وتی: لە 10 مانگەی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، 7 ملیار و 280 ملیۆن کاڵا لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراوە و بۆ یەکەم جاریش عێراق 920 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردووە.
ناوبراو وتی کە پێشتر ڕێژەی هەناردەی ساڵانەی عێراق بۆ ئێران 100 ملیۆن دۆلار بووە و بەم ڕێژەی ئێستا عێراق لە نێو وڵاتانی هەناردەکار بۆ ئێران لە پلەی بیست و شەشەم گەیشتووەتە پلەی شەشەم.
حوسێنی ڕایگەیاند کە ئەو هاوردەیە لە عێراق لە ڕێگای پارە بلۆککراوەکانی ئێرانەوە بووە و حکومەتی بەغدا لە جێی بەشێک لەو پارەیە هەندێک پێداویستی وەک گەنمی هەناردەی ئێران کردووە.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق، وتی: هاوردەی کاڵا لە عێراقەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بازرگانی تاکلایانە نەبێت و عێراقیش لەم پرۆسەیە سوودی هەبێت و ئەمەش یارمەتیدەری پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەبێت.
وتیشی کە هەناردەی ئێران بۆ عێراق بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی لە سەدا 15 بەرزبووەتەوە.
حوسێنی وتی: ساڵی ڕابردوو بە شێوازی مامناوەند مانگانە 650 ملیۆن دۆلار هەناردە بۆ عێراق هەبووە کە ئێستا ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی گەیشتووەتە 730 ملیۆن دۆلار./.