بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی هاوکات لە گەڵ دانوستانەکانی ڤیەننا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئەورووپا لە تاقیکردنەوەی تایبەت بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان لە ڕێکەوتنی ناوەکی شکستیان هێناوە، ئێستا ئەو ڕێکەوتنە بۆ ئێران لە بواری ئابوری و هەڵگرتنی گەمارۆکان هیچی تێدا بەدی ناکرێت.
شەمخانی لە درێژەدا ڕایگەیاند کە لە گەڵ ئەمریکای بێ بەڵێن و ئەورووپای بێ کردەوە، هیچ دانوستانێک لە دەرەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ناکرێت./.