بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تام وست لە وتووێژی لە گەڵ دامەزراوەی ئاشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وتی: ئێمە دەمانەوێت دڵنیا بین کە تاڵیبان پابەندی بەڵێنەکانی خۆیە بۆ بەکارنەهێنانی خاکی ئەفغانستان لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
ناوبراو وتی: مانگ بە مانگ لەوە تێگەیشتم کە وتووێژەکانی ئێمە لەم بوارەدا ڕاستگۆیانەتر و ڕاشکاوانەتر بەرەو پێش دەڕوات و من پێم وایە کە تاڵیبان لە هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش باڵی خۆراسان ڕاستگۆیانە هەڵسووکەوتی کردووە.
ڕێکەوتنی نێوان گرووپی تاڵیبان و ئەمریکا ساڵی ڕابردوو و پاش 18 خولی دانوستان و وتووێژی نێوانیان واژۆ کرا./.