بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ڕێوڕەسمە بە هەوڵی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە هۆڵی میدیای هەولێر بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئەم شارە بەڕێوەچوو.
نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ڕێوڕەسمەدا بە ئاماژە بە ڕۆڵ و پێگەی حەزرەتی عەلی بۆ موسڵمانان وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران شوێنکەوتووی ئامۆژەکانی ئەو زاتە گەورەیە و ڕۆڵە پاکەکانی ئەوانە.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە چل و سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئیمام خومەینی (رە) بە پشت بەستن بە ئامۆژەکانی ئائینی پیرۆزی ئیسلام و پەیرەوکردنی ڕێبازی ئیمامانی گەورە، شکستی بە ڕژێمی دیکتاتۆری شا هێنا و بە پاڵپشتی خەڵک کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە جیهانیان ناساند.
ڕەشنودی وتی: ئەمڕۆ هەموومان ئەوەمان لە سەرە کە بە پاڵپشتی لە شۆڕشی ئیسلامی و ڕێبازەکەی ئیمامی کۆچکردوو، ڕێبازی حەزرەتی عەلی و ئیمامانی گەورە لە پێش بگرین.
لە کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمەدا ڕێز لە خوێندکارانی کۆمەڵەی فێرکاریی ئێرانییەکانی نیشتەجێی هەولێر لە بوارەکانی وەرزشی و زانستی و لەبەرکردنی قورئان گیرا.