بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بەتش ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختیکردەوە کە خۆڕاگری فەڵەستین لە بەرامبەر دەسدرێژی زایۆنیستەکان لە گەڕەکی شێخ جەراحی شاری قودسی داگیرکراوە، دەستەوەستان نابێت.
ناوبراو وتی کە لە ئەگەری بەردەوامیی تاوانی زایۆنیستەکان، خۆڕاگری فەڵەستین لە کەرتی غەززە ئامادەیە شەڕێکی نوێ دەست پێبکات.
بەتش وتی کە ئێمە ڕۆڵەی یەک گەلین و پەیامی دوژمن بۆ پەلکێشکردنی شەڕەکە بۆ غەززە ئێمە ناترسێنێت.
ئەو بەرپرسەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە ئەگەر دوژمن بیەوێت شەڕەکە بباتە غەززە تا بۆ بۆردومانکردنی ئەم ناوچەکە پاساو بهێنێتەوە، دەزانێت کە خۆڕاگریش دەتوانێت شەڕەکە بباتە قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و بەمەش کابینەکەی نەفتالی بێنت باجی تاوانەکانی شێخ جەراح دەدات./.