بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی باوک و ڕۆژی پیاو لە ڕۆژژمێری ئێران هاوکاتە لە گەڵ یادی لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی (ع) و 13 ی ڕەجەب، ئەمڕۆ 26 ی ڕێبەندانی 1400 ی کۆچی هەتاوی بەرامبەر بە 15 ی شوباتی 2022 یادەکە لە وڵاتی ئێران بە گرنگییەکی زۆرەوە بەرز ڕاگیرا.
قۆناغی دووەمی خولی فێرکاری و ڕاهێنانی میدیاییش هەر لە شاری ئەسفەهان بە بەشداری ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، خولێک کە بە هاوکاری ڕاستەوخۆی دەزگای میدیایی جام کوردی، لقی سلێمانی سندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی CDO قۆناغی یەکەمی لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی چەندین مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری ئێرانی بەڕێوەچوو و ئێستا قۆناغی دووەمی لە شاری ئەسفەهان بەڕێوە دەچێت.
بە بۆنەی ڕۆژی باوکەوە، جام کوردی وەک ڕێزگرتنێک لە میوانەکانی هەرێمی کوردستان، یادەکەی بە بەشداری ئەوان لە شاری ئەسفەهان بەرز ڕاگرت. بەدەر لە بەرزڕاگرتنی ئەم یادە، بۆنەیەک بوو بۆ دووپاتکردنەوەی برایەتی و تەبایی و پێکەوەبوونی دووبارە، ئامانجێک کە جام کوردی بە درێژایی تەمەنی دە ساڵەی خۆی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە پێناویدا و بۆ لێک نزیککردنەوەی خەڵکی ئێران و هەرێمی کوردستان هەوڵی بۆ داوە.
دەزگای میدیایی جام کوردی ڕۆژی باوک لە سەرجەم باوکان پیرۆزبایی دەکات، ئەو باوکانەی بە هیلاکبوونی خۆیان ژیانی منداڵەکانیان مسۆگەر دەکەن و بە تایبەت بۆ ئەو باوکانەش کە کە ژیاندا نەماون.