بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی سێ شەممە دادگای فیدراڵی عێراق لە سەر داوای ئەندامێکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە و لە سەر فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆبووە و ڕایگەیاند کە یاسای نەوت و گازی هەرێم بە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و فرۆشتنی نەوتیش بە سەربەخۆ پێچەوانەی دەستووری عێراقە.
دادگای فیدراڵیی عێراق لەو بڕیارەدا حکومەتی هەرێمی پابەند کردووە بە وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری عێراق و داوای ئەوەشیکردووە کە بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم بکرێت./.