بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی سۆمریە لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر زاری پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند کە 20 تیرۆریستی داعش لە میانەی هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکانی ئەنبار و بەغدا دەستبەسەر کراون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە 19 کەس لەو تیرۆریستانە لە پارێزگاکانی بەغدا، سلێمانی، کەرکوک و ئەنبار داواکراو بوون و بڕیاری دادگا بۆ دەستبەسەرکردنیان هەبووە.
یەکێک لەو تیرۆریستانەش لە کاتێکدا هەوڵی داوە بچێتە شاری بەغدا، دەستبەسەر کراوە./.