بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ دووشەممە بە بۆنەی چل و سێهەمین ساڵیادی سەرۆکەوتنی شۆڕش، پەیامێکیان بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد.
هەنیە لەو پەیامەدا جەختیکردووەتەوە کە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەسکەوتێکی گەورە بۆ پرۆژەی خۆڕاگری لە ناوچەکە بوو.
ناوبراو بەرامبەر بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە پڕ بە دڵ شانازی بە هەڵوێستە درەوشاوەکانی بەڕێزتان لە پاڵپشتی گەلی فەڵەستین و قودس دەکەین./.