بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له لێدوانێكى تایبه‌ت، محه‌مه‌د عه‌بدول ساحب رایگه‌یاند، بریارى وازهێنانم یهكجارییهو له ناخى دڵه‌وه حه‌زه‌كه‌م شوێنه‌كه‌م بۆ نه‌وه‌یه‌كى لاو چۆڵ بكه‌م و له‌و شوێنه‌ى منیش یاری تێدا ده‌كه‌م ده‌یان یاریزانى به توانا هه‌یه .
ئه‌و یاریزانه له قه‌زاى توزخورماتوو له دایكبووه ، به‌شدارى پاڵه‌وانێتى یارییه‌كانى ئاسیا‌و ئۆلۆمپیادى ئاسیا‌و وڵاتانى ئیسلامى پاڵاوتنى جامى جیهانى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراق كردووه‌و به‌هۆى ئاستبه‌رزییه‌وه بۆته كاپتنى هه‌ڵبژارده‌كه .
هاوكات له ژیانى یاریكردنى یارى بۆ یانه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین و پێشمه‌رگه‌و توزو نهورۆزو نه‌فتى جنوب و جه‌یش و شورته كردووه .