بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە:
بسم الله الرحمن الرحیم
انا لله و انا الیه راجعون
زۆر بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
سەرەخۆشی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان لە جەنابتان و بنەماڵی هێژا و کەسوکاری دەکەم.
لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئۆقرەیی و ئارامی بە ئێوە و کەسوکاری بدات.
نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران – هەولێر