بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەشەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا خەڵاتی دایە کورتە فیلمێکی ئێرانی.
کورتە فیلمی «خون» دەرهێنانی سەحەر میرزاییان فەڕ، بوو بە براوەی خەڵاتی بەشی باشترین کورتە فیلمی ئاسیا . ئەم فێستیڤاڵە لە ٨ی ژانوویەدا لە وڵاتی کەمبووجیا هەڵبژێردراوانی ڕاگەیاند.
هەروەها کورتە فیلمی «ساعت هشت» دەرهێنانی مستەفا غوڵامی لە پێنجەمین فێستیڤاڵی «ESMOA»ی ئەمریکادا بەشدار بوو.
ئەم فێستیڤاڵە کە تایبەت بە فیلمە ٦۰ چرکەییەکانە، لەم خولەدا لە تەنیشت ئەو فیلمانە، ئەو بەرهەمانەش کە کەمتر لە ٤٥ خولەک بوون بە ئامانجی دەرخستنی بەهرەکان و ڕەخساندنی دەرفەتەکان بۆ سینەماکاران لە مانگی مارس دا دەخرێنە نمایش کردنەوە.