بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێوڕەسمی چل و سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە دیمەشق بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا مەهدی سوبحانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا وتی کە گەلی تێکۆشەر و بێداری ئێران، 43 ساڵ پێش، بە سەرکردایەتی ڕێبەرێکی زانا بە یاسای ئیسلام، ڕژێمی شایان ڕووخاند و دەسەڵاتێکی نوێی ئیسلامییان دامەزراند.
ناوبراو وتی: پەیامی ڕوون و شەفافی شۆڕشی ئیسلامی، پاڵپشتی لە زوڵملێکراوان و مافی گەلان دەکات بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بە تایبەت گەلی فەڵەستین، ئەم پەیامەش وایکردووە کە دوژمنان هەر لە ڕۆژانی سەرەتاییەوە شەڕی دژ بە شۆڕشی ئیسلامی بکەن و بۆ ڕووخاندنی پیلانگێڕی بکەن بەڵام شۆڕشەکەی گەلی ئێران تا ئەمڕۆ ماوەتەوە.
باڵیۆزی ئێران وتی: بەرەی خۆڕاگری، بەرهەمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە، خاوەنی ئەم شۆڕشەش گەلی فەڵەستین، سوریا و هەموو ئەوانەن کە ئەمڕۆ لە گەڵ ئێمە بەرز ڕادەگرن./.