بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئاماژەیان بە باشترینی ئەو خۆراکانە داوە کە ڕۆڵیان بۆ خاوێنبوونەوەی جگەر هەیە.
1 – سەوزەوات
یارمەتی خاوێنبوونەوەی جگەر دەدات لە ژەهر، ئەنزیمی دژه ژەهر لە جەستەدا زیاد دەکات.
2 – سیر
هاوڕێی جگەرە، ڤیتامین C و B6 ی تێدایە، دژە ئۆکسانە، ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە خاوێنبوونەوەی جگەر.
3 – زەردەچەوە
یەکێکە لە بەهاراتە بەسوودەکان کە یارمەتی پاراستنی جگەر دەدات و ڕێگری لە کۆبوونەوەی ژەهر دەکات.
4 – تور
دژە ئۆکسانە و ڕۆڵی گرنگی بۆ پاراستنی جگەر هەیە.
5 – قارچک
ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی چەوری لە سەر جگەر و یارمەتی پاراستنی دەدات.
6 – ئەڤەکادۆ
جگەر خاوێندەکاتەوە و دەوڵەمەندە بە چەوری تەندرووست./.