بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە خواردنی خورما لە بری شەکر لە گەڵ چا زیانی نییە بۆ مرۆڤێکی ئاسایی تەنیا ئەوە نەبێت کە زۆربەی سوودە تەندرووستییەکانی خورما ناهێڵێت.
ئەو کەسانەی نابێت خورما بخۆن لە گەڵ چا یان زۆری کەمی لێبخۆن ئەم کەسانەن:
ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
نەوانەی کێشیان زۆرە یان قەڵەون و لە کاتی ڕێجیم.
هەندێک لە ژنان لە کاتی سکپڕیدا.
لە بەر ئەوەی کە خورما بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە باشترە حەپی شیرین کردن بەکار بێنن، یان ڕۆژانە لە یەک دەنک یا سێ دەنک زیاتر نەخۆن.
باشترە ئەو کەسانەی سەرەوە خورما لە ماڵەکانیاندا نەبێت و حەبی شیرین کردنەوە بە کار بێنن./.