بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەک شەممەی دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار درا کە کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ڕەتبکرێتەوە.
کۆبوونەوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق تایبەت بووە بە سکاڵای چوار ئەندامی پەرلەمانی عێراق و پێشتر کاندیدبوونی زێباریی بە شێوازی کاتی ڕاگرتبوو.
لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقدا هاتووە کە کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بە هۆی دۆسیەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی ڕەتدەکرێتەوە./.