بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامید کەرزای وتی: داراییە بلۆککراوەکان، پارەی خەڵکی ئەفغانستانە و ئەمریکا دەبێت ئەم پارەیە ڕادەستی بانکی ناوەندی ئەفغانستان بکاتەوە تا ببێتە پاڵپشتێکی دارایی بۆ ئەم وڵاتە.
ناوبراو وتی: ئەگەر ئەم پارەیە نەبێت تاڵیبان ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات، ئەم پارەیە سامانی خەڵکە و دەبێت بۆ خەڵکی ئەفغانستان بەکار بهێندرێت.
کەرزای وتی کە ئۆسامە بن لادن لە پاکستان کوژرا بەڵام زیانی چالاکییەکانی بەرۆکی خەڵکی ئەفغانستانی گرتووە./.