بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای فیدراڵیی عێراق بە پێی کۆتایی ماوەی یاسایی سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح و هەڵنەبژاردنی سەرۆکی نوێ، ناوبراوی تا کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ لە پۆستەکەیدا هێشتەوە.
بە پێی دەستووری عێراق، ماوەی یاسایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە، 30 ڕۆژ پاش بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانە کە ئەو ماوەیەش بەسەرچووە./.