بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عارف حەمامی ڕایگەیاند کە پیلانێکی گەورە هەیە بۆ هەڵهاتنی زیندانییەکانی داعش بە تایبەت سەرکردەکانی ئەو گرووپە لە زیندانەکانی عێراق و ئەم پیلانەش لە زیندانەکانی پارێزگای ئەنبارەوە جێبەجێ دەکرێت کە زۆرترین سەرکردەی داعشیان تێدایە.
ناوبراو سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو پیلانەش وتی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ویستی ئەوەیان هەیە لە ڕێگای هێزە ناوخۆییەکانەوە ئاسایشی عێراق بخەنە مەترسییەوە و پشێوی بێننەوە بۆ ئەوەی کە ئاستەنگی ئەمنی زیاتر لە عێراق درووست بکەن./.