بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەورەترین بانکی ژاپۆن لە توێژینەوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە دانوستانی ناوەکیی ئێران لە کاتێکدا گەیشتووەتە قۆناغێکی چارەنووسساز کە ئەمریکا دەیەوێت ڕێکەوتن بکرێت و نرخی نەوت لە ئێستادا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو.
ئەو بانکە ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ڕێکەوتنە ناکرێت و سیناریۆی ڕێکەوتنی کاتی تا وەرزی هاوین هەیە و بە پێی ئەوەش نزیکەی 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە بازاڕ زیاد دەبێت.
ئێحسان خەمان لە بەڕێوەبەرانی بانکە ژاپۆنییەکە ڕایگەیاندووە کە لە ڕوانگەی ئێمەوە، ڕێکەوتنی زووتر لە هاوین تەنیا کاریگەری دابەزاندنی نرخەکانی بە دواوە دەبێت و مامناوەندی نرخی نەوت بە پێی پێشبینی لە ساڵی 2022 5 تا 8 دۆلار لە هەر بەرمیلێک کەم دەبێتەوە./.