بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم گرووپەی خۆڕاگری عێراق بەرامبەر بە وڵاتانی عەرەبیی ناوچەی کەنداوی فارس ڕایگەیاند کە دامەزراوەکان، تاوەرەکان، بەندەرەکان و وێستگەکانی کارەبا ئامانجێکی ڕەوا و یاسایین بۆ هێرشەکانی ئێمە.
ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکان تەنیا بە مووشەک و درۆنەوە سنوردار نابێت.
لەو بەیاننامەیەدا بە تایبەت بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی ئیمارات هاتووە کە بە هێرشەکانمان ئێوە بۆ پێش ساڵی 1971 و دامەزرانی ئیمارات دەگەڕێنینەوە، هەر بۆیە ئەم دەرفەتە بە گرنگ بزانن و واز لە هێرش و دەسدرێژی بۆ سەر یەمەن بێنن./.